سه‌رنجێك له سه‌ر په‌یوه‌ندى توندوتیژى به بیناسازى یه‌وه (هۆتێل وه‌ك نمونه(
ن: جمیله بركاش
وه‌رگێرِان و ئاماده‌كردن: رابه‌ر ته‌لعه‌ت
به‌شی یه‌كه‌م.. نوسه‌رى ئه‌م وتاره له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كۆڵێته‌وه كه له نێوان توندوتیژى و بیناسازى دا هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌ك كه وه‌ك نوسه‌ر ده‌ڵێت وایكردووه دیواره‌كان له‌و ریزه خشته وشك و كه‌ڵه‌كه بوانه‌ى كه له‌سه‌ر یه‌ك دانراون زیاتر بن. لێره‌دا دیوار له بیناسازى باڵه‌خانه و هۆتێله‌كان دا جگه له‌وه‌ى پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى یه، دواجار وه‌كو جه‌لادێكیش به سه‌ر خه‌ڵك و سه‌رنشینانى ناو ئه‌و هوتێل وباڵه‌خانه‌یه‌دا رۆڵ ده‌گێرێت كه سه‌ره‌نجام وه‌زیفه‌ى بیناسازى و هۆتێل بۆ ئه‌و شته
ده‌گۆرێت كه له بنه‌ره‌ته‌وه وه‌زیفه‌ى ئه‌و نه‌بووه و به‌و مه‌به‌سته‌ش دروست نه‌كراوه.